Heman Hussein Yaseen
09 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2022
هەولێر - AA
پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی تا ٣١ی ١٢ی ٢٠٢٣ پەسەند کرد.
لە داینشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا لە تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەدا کە بریتیی بوو لەدەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق) و بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار پەسندکرا.
٨٦ پەرلەمانتار واژوویان لەسەر پێشنیازە یاساکە کردبوو کە بریتیی بوون لە فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٤٥ پەرلەمانتار، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە ٢٢ پەرلەمانتار، بزووتنەوەی گۆڕان بە هەشت پەرلەمانتار و ١١ پەرلەمانتاری پێکهاتەکان، هاوکات لە دانیشتەنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، پڕۆژە یاساکە بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار پەسەند کرا.
درێژکردنەوەکەی تەمەنی پەرلەمان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەبێت و بەم پێیەش کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت، ھاوکات پشووەکانی پەرلەمانی دەمێنێتەوە تا یەکی ئاداری ٢٠٢٤ و لەو ماوەیەشدا دەتوانێت کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات.