Abdullah Abdulmanaf Shukur
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
حکوومەتی عێراق و شاندێکی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆیان لەسەر پێکھێنانی دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش کرد.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، حەسەن کەریم کەعبی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە ئەوەى راگەیاند کە لەگەڵ شاندێکی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆ لەسەر پێکھێنانی دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش کراوە.
کەعبی ئاماژەی بەوەش كرد کە بە پێکھێنانی ئەم دادگایە سەرکەوتنێکی دیکەیە لە پاڵ ئەو سەرکەوتنانەی کە لە دژی داعش بەدەستھاتوون.
