Hawkar Yaseen
03 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر AA
کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە بە هەرسێ زمانی کوردی شێوەزاری (سۆرانی و بادینی)، عەرەبی و ئینگلیزی لە لاپەڕە فەرمییەکانی لە فەیسبووک و تویتەر بڵاویکردووەتەوە راگەیاندووە، هەر کەسێک زانیاریان پێبدات بۆ پچڕاندنی قاچاخچێتی داعش، پاداشتێکی پێنج ملیۆن دۆلاری پێدەدەن.
لە راگەیەندراوەکەی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێردا هاتووە "پاداشتکردن تا پێنچ ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری کە ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچێیەتی داعش بۆ نەوت و پارچە شوێنەواری دێرین".
کۆنسولخانەی ئەمریکا راشیگەیاندووە "یارمەتیمان بدە بۆ راگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش، ئەگەر زانیاریت ھەیە تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردن".
لە راگەیەندراوەکەدا ژمارە تەلەفۆنێک بڵاوکراوەتەوە و نووسیویانە "نامە بۆ خەڵاتکردن لە پێناوی دادپەروەری بە ژمارە ١٢٠٢٧٠٢٧٨٤٣+ بنێرە لە رێگەی وەتس ئەپ و سیگناڵ یاخود تەلەگرامەوە".