پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای دهۆک دەكرێت
- بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە دروستیی نرخەکان، بڕیار درا پێداچوونەوەی ورد بۆ پڕۆژەی کارەبای نیشتمانیی "ڕووناکی" و نرخەکانی لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆک بکرێت.
Dahuk
دهۆک - AA
بە هۆی ناڕەزایەتیی هاووڵاتیان لە نرخی کارەبا، بڕیار درا کە جارێکی دیکە پسوولەکانی کارەبا لە پارێزگای دهۆک پێداچوونەوەی پێدا بکرێت.
لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دهۆک، هەڤاڵ حەسەن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەر بۆیە هەر بەشداربوویەکی پڕۆژەی ڕووناکی گڵەیی و تێبینییەکی لەسەر نرخەکان هەبێت، دەتوانێت سەردانمان بکات".
هەڤاڵ حەسەن ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو بڕیارە بە فەرمانی وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمال محەمەد دراوە و ئەمەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی تێبینییەکانی هاووڵاتییان و دڵنیابوونەوە لە دروستیی نرخەکان.
بڕیارەکە دوای ئەو ناڕەزایەتییانە هات کە بووە هۆی گردبوونەوەی هاووڵاتیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای شارەكە و خواست بۆ پێداچوونەوە بە پسوولەکانی کارەبا.
هەڤاڵ حەسەن گوتیشی، نرخەکان بۆ ٨٠٪ـی هاوبەشان بە ئاسایی هاتووەتەوە، بە شێوەیەک کە ٣٤ هەزار هاوبەش کەمتر لە ٥٠ هەزار دینار، ٣٣ هەزار هاوبەش لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار، و ٣٤ هەزار هاوبەشی تریش لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە، جەختیشی کردەوە کە کێشەی بەرزیی نرخ تەنها بۆ ژمارەیەکی کەمی هاووڵاتییان دروست بووە و دەتوانن بۆ دڵنیابوونەوە سەردانیان بکەن".
پڕۆژەی ڕووناکی کە بریتییە لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک جێبەجێ کراوە و لە ئێستادا تەنها هەردوو قەزای شێخان و بەردەڕەش ماون کە پڕۆژەکەیان پێ بگات.
تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتی کە زیاترە لە لەسەدا ٧٠ی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، بڕیاره تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ههرێمی کوردستان دابین بكرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
