په‌یامی مسته‌فا كازمی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ندێك لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "بەقووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و رەسەنایەتی".
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ندێك لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند: "بەقووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و رەسەنایەتی".
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مسته‌فا كازمی تویتێكی به هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، كوردی و ئینگلیزی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
كازمی له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: "بەقووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و ڕەسەنایەتی، توڕەییان پاساودارە چونکە بەرهەمی ساڵانێکی زۆر و چەندین دەیەی پێشووە، بەجدی کاردەکەین لەسەر شایستەییەکانی گەل لەهەموو شارێکی عێراق".
ماوەی ١١ رۆژە خۆپیشاندان لە ١٥ شار و شارۆچکەی سەر بە پارێزگاکانی ھەڵەبجە، سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دەستیپێکردووە، پێنج رۆژیشە خۆپیشاندانەکان گرژیی و ئاڵۆزییان بەخۆوە بینیوە و قوربانییان لێکەوتووەتەوە. بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان تائێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دووانیان سەربە ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستانن و ٥٤ برینداریش لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی تۆمارکراون.