Zafer Fatih Beyaz
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كازمی، بڕیارماندا به درێژه‌دان به خه‌باتمان دژی دوژمنه هاوبه‌شه‌كانمان، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش، په‌كه‌كه و فه‌تۆ. له‌و بواره‌دا جه‌ختمان له كۆكبوونمان له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاریكارییه‌كانی نێوان توركیا-عێراق كرده‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌یان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له قۆناغێكی سه‌ختدا كه عێراقی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، كازمی به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆگرتووه و رایگه‌یاند: "باوه‌ڕمان وایه پشت به خوا له‌رێگه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه فراوانه‌ی كه هه‌یه‌تی له حكومهتدارییدا، به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت. له‌م رێگه‌یه‌وه جارێكی دیكه پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌كه‌ین. ده‌مه‌وێت جه‌خت لهوهبكهمهوه، كه هه‌میشه پشتیوانیی توركیایان هه‌یه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ كازمیدا به‌شێوه‌ی دووقۆڵی و هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی شاندهكانیانهوه كۆبوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند:
"له كۆبوونه‌وه‌كانماندا سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ناوچه‌ییه‌كانمان تاوتوێكرد. وه‌ك دوو وڵاتی دراوسێ سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌ره‌پێبده‌ین. ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێك بوو كه به‌ره‌وڕووی چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بووینه‌وه و له‌سه‌رووشیانه‌وه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. چ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا، چ له بنیاتنانی ئاسایش‌دا، یان له تێپه‌ڕاندنی گرفته سیاسییه‌كاندا، پشتیوانی خوشك و برا عێراقییه‌كانمان كرد. گرنگی به پاراستنی یه‌كێتیی سیاسیی و یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌قامگیریی و ئاسایشی عێراق ده‌ده‌ین. له چوارچێوه‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه‌یدا، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر جۆره رۆڵ بینینێك. بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان مه‌زهه‌ب و نه‌ژاددا، به توركمان، كورد، عه‌ره‌ب، شیعه و سونییه‌وه، سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق به برای ره‌سه‌نی خۆمان ده‌زانین. باوه‌ڕمان وایه له‌رێگه‌ی سیاسه‌تی گشتگیره‌وه، حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت خۆشگوزه‌رانیی بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ربكات".
- "هه‌رگیز جێگه‌ی تیرۆری جودایی‌خواز نابێته‌وه"
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌كرد له‌دوای ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لهكابینهكهیدا جێگه‌ی وه‌زیرێكی توركمانی كردووه‌ته‌وه و پیرۆزبایی له مسته‌فا كازمی كرد بۆ ئه‌و بڕیاره پڕ مانایه له‌لای گه‌لی تورك و توركمانه‌كانی عێراق.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كازمی، بڕیارماندا به درێژه‌دان به خه‌باتمان دژی دوژمنه هاوبه‌شه‌كانمان، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش، په‌كه‌كه و فه‌تۆ. له‌و بواره‌دا جه‌ختمان له كۆكبوونمان له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاریكارییه‌كانی نێوان توركیا-عێراق كرده‌وه.جارێكی دیكه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه، نه له ئایندهی توركیا، نه هی عێراق و نه هی سووریادا، هه‌رگیز جێگه‌ی تیرۆری جووداییخواز نابێته‌وه. رێكخراوی جووداییخواز، له‌رێگه‌ی په‌لاماردانی سڤیله‌كانه‌وه رووی دڕنده‌ی خۆی نیشانداوه، جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه خزمه‌ت به كێ ده‌كات. هاوكات كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی دوێنێ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته به‌رچاوان كه درێژكراوه‌ی سووریای رێكخراوه‌كه بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی روون بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق".
ئەردۆغان ئاشكراشیكرد، تا سەری تیرۆر بەتەواوی پان نەکرێتەوە ئەوا ئاسوودەیی بە ناوچەکە ناگات و رایگه‌یاند: "لەم رووەوە ستایشی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق لە دژی پەکەکە دەکەین. ئێمەش وەک تورکیا لە چوارچێوەی مافی شەرعی بەرگریکردن لە خۆمان، پشتیوانی برایانی عێراقیمان دەکەین. خەباتمان درێژەی دەبێ تا رەگی ئەو رەوە بکوژە وشک دەکەین کە بەدەر لە خوێن، فرمێسک و رووخان ھیچی دیکەی بۆ ناوچەکەمان نەھێناوە".
سەرکۆماری تورکیا لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئەوە دەبینین کە بە ئاسانی دەتوانین بگەینە ئامانجمان کە بریتییە لە قەبارەی بازرگانی ٢٠ ملیار دۆلار لەگەڵ عێراقدا. ھاوڕابووین لەسەر پرسی بەھێزکردنی زەمینەی پێویست بەمەبەستی لابردنی رێگرییەکانی بەردەم پیاوانی کاری ھەردوو وڵات. لە کاتێکدا کە واژووکردنی "رێککەوتنی رێگرییکردن لە وەرگرتنی باجی دووانە" نیشانەی پێداگری ئێمەیە لەمبارەیەوە. ھاوکات ئیرادەی ھاوبەشمان دووپاتکردەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە ستراتیژیانەی کە پێشتر پێشکەشمان کردبوو".
- نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکووک-جەیھان
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئەوەی بەبیرھێنایەوە کە توانای ئەنجامدانی ھەماھەنگی زیاتر ھەیە لەگەڵ عێراق بە تایبەتی لە بواری وزەدا و گوتیشی: "خوازیارین لەرێگەی نۆژەنکردنەوەی ئەو بۆرییەی کە داعش تێکی شکاندبوو، نەوتی کەرکووک سەرلەنوێ و بە بڕێکی زیاتر پێشکەشی بازاڕەکانی جیھان بکرێت".
ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە بەھۆی گۆڕانکاری کەشوھەوا و وشکەساڵی، ئیتر بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیای نوێ لەبارەی بەکارھێنانی ئاو بە شێوەیەکی دروست بووەتە پێویستی و لەمبارەیەوە گوتی: "وڵاتەکەمان ھەنگاوێکی باشی ناوە لە پرسی تەکنۆلۆژیای بەکارھێنانی ئاو و ئاودان. لەمبارەیەوە بەمەبەستی پێدانی ئەزموونی خۆمان بە عێراق و لابردنی ئەو کۆسپانەی کە رووبەڕووی عێراق بووەتەوە، پلانێکمان ئامادە کردووە و پێشکەشی برا عێراقییەکانمان کردووە. ھەڵسەنگاندن لەسەر پلانەکە بەردەوامە".
ھەر لەمبارەیەوە رایگه‌یاند: "ئێمە وەک تورکیا بە تایبەتی دەمانەوێ وا لێکبدرێتەوە کە بابەتی ئاو جێگەی ناکۆکی نییە بەڵکو دەرفەتی ھەماھەنگییە. بە دڵنیاییەوە لەگەڵ عێراقی برا لەم بابەتە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. لێرەوە دەمەوێ خۆشحاڵی خۆم بخەمەروو لە میوانیکردنی ئەو دۆستە بەرێزانەمان. سوپاسی کازمی برا دەکەم بەھۆی نیشاندانی ئیرادەی زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندییەکان. داوا دەکەم لە خوای گەورە کە ئەو رێککەوتنانەی واژوومان کردووە ببنە مایەی خێر".
ئەردۆغان لە کۆتایدا گوتیشی: "پشتیوان بە خوا، لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ستراتیژییمان لە عێراق دەکەین، سەردانی عێراق دەکەین".