په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه په‌يامێکی ئاراستەی رای گشتی کرد.
Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه په‌يامێکی ئاراستەی رای گشتی کرد.
بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، پيرۆزباييه‌كى گه‌رم له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له حاجييان و زياره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "گه‌لى كوردستان له هه‌موو پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وييه‌كان، هه‌ميشه جه‌ژن و ياده‌كانيان كردووه‌ته بۆنه‌يه‌ك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان، لێبورده‌يى، ته‌بايى و نيشاندانى تابلۆى جوانى ئه‌و كولتوور و به‌ها به‌رزانه‌ى كوردستان. هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتووش ببنه مايه‌ى قووڵكردنه‌وه و پاراستنى ئه‌و كولتووره و به‌ها مرۆييه‌كان و هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنى زياترى يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ هه‌مووان".
لە کۆتایی پەیامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانیدا هاتووە: "داواکارم ھەمووان ھاوکار بن لە پێڕەوکردنی ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ و پاراستنی ژیان و سەلامەتیی ھاووڵاتیيان و گەشتیارانی میوان و ژینگە و سروشتی کوردستان. ھیوای جەژنێکی خۆش و پشوویەکی ئارام بۆ ھەمووان دەخوازم. دووبارە جەژنی قوربان لە ھەمووان پیرۆز بێت و ھەموو ساڵێک بە خۆشی".