عێراق

ئەبو بەکر بەغدادی کەسێکی بۆ جێگرتنەوەی دەستنیشانکردووە

میدیایەکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاماژەی بەوە دا کە سەردەستەی رێکخراوەکە، ئەبو بەکر بەغدادی کەسێکی بە ناوی عەبدوڵا قارداش-ی وەک خەلیفەی نوێی رێکخراوەکە دیاریکردووە.

Arif Yusuf, Abdullah Shukur  | 08.08.2019 - نوێکردنەوە : 09.08.2019
ئەبو بەکر بەغدادی کەسێکی بۆ جێگرتنەوەی دەستنیشانکردووە

Baghdad

بەغدا - AA

میدیایەکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاماژەی بەوە دا کە سەردەستەی رێکخراوەکە، ئەبو بەکر بەغدادی کەسێکی بە ناوی عەبدوڵا قارداش-ی وەک خەلیفەی نوێی رێکخراوەکە دیاریکردووە.

ماڵپەری ئەعماقی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ھەواڵێکیدا رایگەیاند کە ئەبو بەکر بەغدادی کەسێکی بە ناوی عەبدوڵا قارداش وەک سەردەستەی داعش دیاریکردووە کە ناوبراو خەڵکی تەلەعفەرە و بەرەگەز تورکمانە.

لەلای خۆیەوە شارەزایەکی ئەمنی عێراقی بە ناوی فازل ئەبو رەغیف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند عەبدوڵا قارداش پێشتر لە گرتوخانەی بوکای پارێزگای بەسڕە دەستبەسەر بووە و دەرچووی کۆلێژی ئیمام ئەعزەمی شاری مووسڵە.

ئەبو رەغیف ئاشکراشی کرد کە قارداش دادوەری شەرعی گشتی قاعیدە بووە و زۆر لە ئەبو عەلا عەفری سەرکردەی قاعیدە نزیک بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın