Rawan Subhi Obaidullah
20 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
دهۆک - AA
لە هەرێمی کوردستان کارەکان بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی خێرایی بەخۆیەوە دەبینێت و هەوڵ دەدرێت رێژەکە لەگەڵ ستانداری جیهانی بگونجێت.
چەند ساڵێکە بە بیابانبوون، خۆڵبارین و کەمبوونەوەی ئاو، گۆڕانی ئاووهەوا پرسی سەرەکین لە ناوچەکەدا و لەم چوارچێوەیەدا حکوومەتی هەرێم هەوڵەکانی بۆ دەربازبوون لەم کێشانە خستووەتە ڕوو.

به‌رپرسى راگه‌یاندن لە شاره‌وانى ئاكرێ، زێره‌ڤان تهمو رایگه‌یاند "رێژه‌ى سه‌وزایى له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ ده‌گاته سه‌رووى لەسەدا ٢٥ كه ئه‌مه‌ش گرنگى خۆى هه‌یه بۆ پاكڕاگرتنى ژینگه، هه‌روه‌ها ئارامکردنەوەی ده‌روونى مرۆڤ و هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێژه‌یه‌ى سه‌وزایى به‌رده‌وامه".
به‌پێی ستانداردی جیهانی رووبه‌ری سه‌وزایی بۆ هه‌ر شارێك پێویسته لەسەدا ٣٥ بێت، هه‌روه‌ها كه‌مترین رێژه‌ش نابێت له لەسەدا ١٥ كه‌متر بێت.
به‌پێی به‌رپرسى راگه‌یاندن لە شاره‌وانى ئاكرێ، زێره‌ڤان تهمو هه‌موو ساڵیك له وه‌رزی به‌هار دا ئه‌وان ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی چاندنی دار و نه‌مام ده‌كه‌ن كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له دار و نه‌مام و گوڵ ده‌چێندرێت.

پار ساڵ به‌هۆى بەرزی پله‌كانى گه‌رماوە زۆرێك له دار و نه‌مامه‌كان وشك بوون، بۆیه ئه‌مساڵ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئەو دۆخە پێش وه‌خته ئاماده‌کاریی كراوە بۆ هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى چاندنى دار و نه‌مام.
لەم بارەیەوە زێره‌ڤان تهمو بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "به نیازین ئەمساڵ ١٠ هه‌زار نه‌مام بچێنێن، تا ئێستاش زیاتر له دوو هه‌زار نه‌مام و دار چێندراون و كه‌شوهه‌واكه گونجاوه بۆ چاندنى دار و نه‌مام، دیسان له سه‌ره‌تاى وه‌رزى پاییزیش ده‌ست به هه‌ڵمه‌تى چاندنى دار و نه‌مام ده‌كرێت و به‌گوێره‌ى ماستهرپلانى شاره‌وانى ئاكرێ ئه‌و شوێنانه‌ى بۆ چاندنى دار و نه‌مام ته‌رخانكراون، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌مووى ببێته سه‌وزایى و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌ى چاندنى دار بۆته هۆى زیادبوونى رێژه‌ى سه‌وزایى له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ".
به‌رپرسى راگه‌یاندن لە شاره‌وانى ئاكرێ گوتیشى: "چه‌ندین جۆرى نه‌مام و دارمان چاندووه وه‌كو (ئهكى دونیا، لاكسترا، فراوفزى، توتو) و زیاتر له ١٥ جۆرى تر‌ى دار و نه‌ماممان له شوێنه گشتییه‌كان و دوورگەی نێوان شەقامەکان چاندووه، هه‌روه‌ها له پلانى شاره‌وانى ئاكرێ دایه هه‌ر كه‌سێك مۆله‌تى دروستكردنى خانوو وه‌ربگرێت، پێویسته چه‌ندین دار له ده‌ورووبه‌رى خانووه‌كه‌ی بچێنێت".

تهمو گوتیشی: "پار ساڵ زیاتر له پێنج هه‌زار دار و نه‌مام چێندران، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاوازه هه‌ڵمه‌ته‌كه فراوانتره، هۆبه‌ی پاوان و دارستانیش ئه‌مساڵ به‌شداره له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، داری دێمی و داری ئاوی ده‌چێنرێت و تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئاكرێ به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وشك نه‌بن و بیری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه".
به‌رپرسى راگه‌یاندن لە شاره‌وانى ئاكرێ هەروەها باس لەوە دەکات له ساڵانی رابردوو زۆرێك له‌و دار و نه‌مامانه‌ی چاندوویانه بەهۆی وشکەساڵیی وشك بوون بۆیه بڕیاریان داوه ئه‌و دار و نه‌مامانه بچێنن كه به‌رگه‌ی پله‌ی بەرزی گه‌رما دەگرن.
تهمو باسی لەوەش کرد كه له ساڵانی پێشوو به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌تی جیاواز هه‌بووه بۆ چاندنی دار و نه‌مام له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تاكو ئێستا رێژه‌ی سه‌وزایی له شاره‌كانی كوردستان له ئاستی پێویست نییه، بۆیه به پێویستی ده‌زانن له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی بدرێت به‌م هه‌ڵمه‌تانه و گرنگی زیاتر به بووژانه‌وه‌ی دارستانه‌كان بدرێت و پشتێنه‌ی سه‌وزایی له پارێزگاكانی هه‌رێم دروست بكرێت، هەروەها زیاتر گرنگی به پاركه‌كانی ناو شار بدرێت.