Zana Natık Kerem
20 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
ھەولێر ــ AA
کۆنسولخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی "چارشەمبا سۆر"، پەیامێکی پێرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەکان کرد.
کۆنسولخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە تویتەر چارشەمبا سۆری لە ئێزدییەکان پیرۆز کردووە و نووسیوویەتی "جەژنی سەری ساڵی ئێزدی چارشەمبا سۆر لە برا ئیزدییەکانمان پیرۆز دەکەین".
راشیگەیاندووە "بۆ کۆمەڵگای ئێزدی ھیوای سەری ساڵێکی پڕ لە ئاسایش، تەندروست و بەختەوری دەخوازین".
- چارشەمبا سۆر
جەژنی سەری ساڵی ئێزدی "چارشەمبا سۆر"، دەکەوێتە یەکەم چوارشەممەی دوای رۆژی ١٣ مانگی نیسانی ھەموو ساڵێک.
لە چارشەمبا سۆردا لەنێو پەرستگەی لالش و قەدپاڵی چیاکانی چوار دەوری پەرستگەکە، ٣٦٥ چرا دادەگیرسێندرێت وەک سیمبوڵی رۆژەکانی ساڵ.
لەم جەژنەدا ھەموو ماڵێکی ئێزدی ٥٠ تا٢٠٠ ھێڵکە دەکوڵێنن و دواتر بە رەنگی جیاواز رەنگی دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ سەرەتای دروستبوونی زەوی بە ھەموو رەنگەکانییەوە.