Zana Natık Kerem
09 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2025
ھەلێر ــ AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دیاری کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕۆژی ١١ی مانگی تشرینی دووهەمی ئەمساڵ، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، دیاری کراوە.