وەزیری ناوخۆی پێشووی هەرێمی کوردستان کەریم شنگالی کۆچی دوایی کرد
کەریم شنگالی بە هۆی پێگەی کۆمەڵایەتی لە قەزای شنگال و دواتر بوونی بە پێشمەرگە و بەشداریکردنی لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان، بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە دەناسرا.

Arbil
هەولێر - AA
وەزیری ناوخۆی پێشووی هەرێمی کوردستان-عێراق کەریم شنگالی بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
شنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
کەریم شنگالی تەمەن ٥٧ ساڵ، ماوەیەک بوو بە هۆی نەخۆشییەوە لەژێر چاودێری پزیشکی دابوو.
ناوبراو، بە هۆی پێگەی کۆمەڵایەتی لە قەزای شنگال و دواتر بوونی بە پێشمەرگە و بەشداریکردنی لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان، بە یەکێک لە کاریگەرترسین کەسایەتییەکانی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە دەناسرا.
شنگالی دەرچووی به‌شی یاسا له كۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانكۆی به‌غدا بوو و له هەریەکە لە كابینه‌كانی چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌م وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم بووە، لە کابینەی نۆیه‌میشدا وەک راویژكار له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ئەرکی پێ سپێردراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن