Heman Hussein Yaseen
02 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2020
هه‌ولێر - AA
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ھۆشدای دەدات لەوەی دوو ھەفتە دوای جەژن ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانلەدەست دەدەن، بەرزدەبێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە، تەنیا لەماوەی یەک ھەفتەدا، ١٠٣ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ھۆشداریشی داوە لەوەی لە دوو ھەفتەی دوای جەژن ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانلەدەست دەدەن بەرزدەبێتەوە.
هۆشدارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی هاووڵاتییان له رۆژانی جه‌ژندا هه‌یانبووه کە ئه‌مه وا ده‌كات رێژه‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌رزبێته‌وه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، گەیشتووەتە ١٤ ھەزار و ١٣٤ کەس و، لەو ژمارەیەش ٥٥١ کەس گیانییان لەدەستداوە.