Heman Hussein Yaseen
28 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
لەچوارچێوەی ھەڵمەتی ھەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، کۆنفرانسی یەکسانی جێندەر و ستراتیژی ھێزی ژنان لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، ھەریەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق و، چەندین بەرپرسی دیکە و کۆنسوڵی وڵاتان بەشدارن.
لە کۆنفرانسەکەدا سەرەتا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتارێکی لەمبارەیەوە پێشکەش کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ژێردەستەکردن جۆرێکە لە توندوتیژی بەرامبەر جێندەرێکی دیاریکراو" و راشیگەیاند کە "ھەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە ئافرەتانیش ھاوشانی پیاوان بەشداربن لە سەرجەم کایەکاندا".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "یەکسانی ئامرازە و، ئازادکردنی ئافرەتان ئامانجە، ئافرەت دەتوانێت لە هەموو بوارەکاندا رۆڵ ببینێت".
بڕیارە لەم کۆنفڕانسەدا چەندین پانێڵ لەبارەی یەکسانی جێندەری و ستراتیژی هێزی ژنان بەڕێوە دەچێت.
زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە..