Heman Husseın Yaseen
11 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد حەکیم و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی و پارێزگاری هەولێر، فەرسەت سۆفی نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ھەولێر کرایەوە.
بەکردنەوەی ئەم نووسینگەیە، ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دێنەوە، پێویست ناکات بۆ کاروبارەکانیان سەردانی بەغدا بکەن، ئەو نووسینگەیە کار بۆ ئەو ھاووڵاتییانەش دەکات کە بەڵگەنامەکانیان ونکردووە یان لەناو چووە و بۆیان دروست دەکرێتەوە.
پێشتر دەبووایە هاووڵاتییان بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی شاری بەغدا بکەن، بەڵام ئێستا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە هەولێر کارەکانیان رایی بکەن.