Hawkar Yaseen
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٨٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٤ تووشبوو، ١٤ لە دهۆک، ٣٠ لە هەولێر، یەک کەس لە گەرمیان و یەک تووشبووش لە راپەڕین تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٧٦ کەس، ١٧٦ کەس لە سلێمانی، ٣٤١ کەس لە هەولێر، ٣٧ کەس لە گەرمیان، ٤٥ کەس لە راپەڕین و لە هەڵەبجەش یەک کەس.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، یەک کەس لە دهۆک، دوو کەس لە سلێمانی و یەک کەس لە هەولێر.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٩٦٣ هەزار و ٩٥٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠٤ هەزار و ٥٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٧٧ هەزار و ٦٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٣ هەزار و ٥٧٧ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٤١٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.