عێراق

هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق کشانەوە

هێزەکانی فەڕەنسا کە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە دعش لە عێراق بوون، لەو وڵاتە کشانەوە.

Sarmand Hameed  | 25.03.2020 - نوێکردنەوە : 26.03.2020
هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق کشانەوە

Iraq

بەغدا - AA

هێزەکانی فەڕەنسا کە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە دعش لە عێراق بوون، لەو وڵاتە کشانەوە.

بەپێی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای فەرەنسا، فەڕەنسا کە ئەندامە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا، نزیکەی ٢٠٠ سەربازی لە عێراق جێگیرکردبوو کە ١٦٠یان وەک راهێنەر ئەرکی مەشق و راهێنانیان بە هێزەکانی سوپای عێراق دەکرد.

ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، لە زاری گوتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەبدولکەریم خەلەف رایگەیاندووە، لەسەر بنەمای رێکەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، هێزەکانی فەڕەنسا خاکی عێراقیان جێهێشتووە.

عەبدولکەریم خەلەف هۆکاری کشانەوەی هێزەکانی فەڕەنسای لە عێراق روون نەکردووە، بەڵام ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ هەنگاوی وڵاتانی دیکەی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەم راگەیەنراوی عێراق دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگریی چیک دێت کە رایگەیاند بە هۆی هەڕەشەی ئەمنیی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، هێزەکانیان لە عێراق دەکێشنەوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın