Sarmand Hameed
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
شاندێکی باڵای سه‌ربازیی و دیبلۆماتی هه‌نگاریا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووونەوە و لە میانیدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به پشتگیریی و پاڵپشتییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌به‌رامبه‌ر بنبڕكردن و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان کردەوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوکراوەتەوە، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازیی کرد له سوپاسالاری هه‌نگاریا، رۆمه‌لۆس روسیزن و باڵیۆزی هه‌نگاریا له عێراق، ئاتێلا تار و كۆنسوڵی گشتیی هه‌نگاریا له هه‌رێم، ئاتیلا تۆس و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌نگاریا له هه‌رێم، كۆلۆنێل پیته‌ر و به‌رپرسی تیمی هه‌ماهه‌نگی هه‌نگاریا له كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی، كۆلۆنێل هادی و شاندێکی باڵای سه‌ربازیی و دیبلۆماتی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه سوپاسالاری پێشمەرگە، فەریق جه‌مال محەمەد و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان، لیوا قاره‌مان شێخ کەمال و لیوا روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر و راوێژکارانی وەزارەت ئاماده‌یبوون، به‌وردی تاوتوێی مه‌ترسی و جموجۆڵه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه‌دا كرا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ئه‌ركی هاوبه‌ش له روبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنی تیرۆریستان، هاوكات هه‌ردوولا به گرنگییه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی و هاوپه‌یمانانیان كرده‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، رۆڵی هه‌نگاریا و هێزه‌كانیانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رز نرخاند، كه له ماوه‌ی جه‌نگی داعش هاوكار و یامه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون، دووپاتیشیكرده‌وه له‌و ئالنگارییه‌ی، كه ئێستا هاتووەته پێشه‌وه بۆ را‌گرتن و له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر، پێویستیان به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌مووان هه‌یه.
لە بەرامبەردا سوپاسالاری هه‌نگاریا و شاندی سه‌ربازیی و دیبلۆماتی هه‌نگاریا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ستافی باڵای وه‌زاره‌تیان دڵنیاكرده‌وه له هاوكاریی و پشتگیریی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و بڕیاریشدرا له‌رێگه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه.