توركيا, عێراق

هاکان فیدان: "پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ سەقامگیری وڵات و بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرنگە"

- وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "سەرکۆمارمان گرنگیی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات. پەیوەندی باشی نێوان ئەم دوو شارە و نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم گرنگە هەم بۆ سەقامگیری وڵات و هەمیش بۆ ئاسایشی ناوچەکە".

Sümeyye Dilara Dinçer, Mehmet Şah Yılmaz, Muhammet Nazım Taşcı  | 27.04.2024 - نوێکردنەوە : 28.04.2024
هاکان فیدان: "پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ سەقامگیری وڵات و بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرنگە"

Ankara

ئیستانبوڵ/ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان سەبارەت بە سەردانەکەی ٢٢ی نیسانی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر، باسی لەوە کرد کە سەردانەکە لە ڕووی پەیوەندییەکانی تورکیا-عێراق گرنگیی مێژووی هەیە و، پێش سەردانەکەش کارێکی بەرنامەبۆداڕێژراو و چڕ ئەنجامدراوە.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، وینستۆن پیتەرس لە ئیستانبوڵ، فیدان باسی لە سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان کرد بۆ عێراق.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، فیدان ئاماژە بەوە کرد لە دیدگای سەرکۆمار ئەردۆغاندا بۆ عێراق چەند دیوێکی دیاریکراو هەیە، سەرەکیترینیان ئەوەیە کە ئەوان دەخوازن عێراق وڵاتێک بێت بە هەڵمەتەکانی گەشەپێدان سوود لە تواناکانی وەربگرێت، سەقامگیری سیاسیی هەبێت و بە شێوەیەکی یەکگرتوو پەیوەندی دراوسێتی ئاشتییانەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەبێت، نەوەک وڵاتێک بێت کە ساڵانێکە پەیوەندی بە پێکدادان و ململانێ و ناسەقامگیرییەوە هەیە.

هاکان فیدان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەو سەردانەی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ عێراق سەردانێک بوو لە یەک کاتدا مەترسیی و دەرفەتەکانی تێدا باس کرا و، بۆ هەردوو پرسەکەش چارەسەری هەمیشەیی بەرنامەبۆدارێژراو و دامەزراوەیی خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە و ڕایگەیاند: "کارەکانی پێشتر کە ئەنجامدران زۆر گرنگ بوون لە ڕووی پرسی دەقە بنەڕەتییەکانی ڕێککەوتن بەتایبەتی لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پرسی ئاو و وزە و ڕێگای گەشەپێدان. لە کاتی سەردانەکەی سەرکۆمارماندا ٢٦ ڕێککەوتن واژوو کران. وەک ئێوەش ئاماژەتان پێدا ئەمانە چەند ڕێککەوتنێک بوون کە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک ئابووریی، وزە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاو، گومرگ و بازرگانیی واژوو کران. ئێمە لەمەودوا لە بوارەکانی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاریکارییەکانمان پێش دەخەین، هەمیش بە پڕۆژەی بەرجەستە وەک ڕێگای گەشەپێدان پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێشتر دەبەین".

فیدان بە ئاماژەدان بەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ هەوڵێر پەیامی پشتیوانی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق نوێ کردەوە، باسی لەوە کرد کە ئەو پەیوەندیە دۆستانە و دراوسێیەتیانەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم هەن گرنگن و، ڕایگەیاند: "سەرکۆمارمان گرنگیی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات. پەیوەندی باشی نێوان ئەم دوو شارە و نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم گرنگە هەم بۆ سەقامگیری وڵات و هەمیش بۆ ئاسایشی ناوچەکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın