Heman Hussein Yaseen
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی کرد لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێنین پلاسخارت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، پرۆسەی سیاسی و دۆخی عێراق بەگشتی و دوایین پێشھاتەکانی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە رۆڵی ئەرێنیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کردووە و دووپاتی کردووەتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت ھاوکاریی عێراق بکات لە چارەسەرکردنی کێشەکان، تێپەڕاندنی دۆخەکە و تەحەدیاتی بەردەمی.
ئاماژە بەوەشکراوە کە سیستەمی فیدرالی لە عێراق، پرسی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جموجۆڵەکانی داعش و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.