Heman Hussein Yaseen
11 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەیادی ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەردا تویتێکی بڵاوکردەوە کە تیاییدا وێرای دەربڕینی هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەلی ئەمریکا، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە تیرۆریزم هەڕەشەیەکی جدییە لە جیهاندا و پێویستە بەیەکەوە رووبەڕووی ببینەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا بەبۆنەی یادی ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی: "ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵڕۆژی ھێرشە تیرۆریستییەکانی ١١ی سێپتەمبەردا ھاوسۆزی خۆی لەگەڵ ئەمریکا دووپات دەکاتەوە".
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، جەختی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کردووەتەوە و تیاییدا نوسیوویەتی: "تیرۆریزم ھێشتا ھەڕەشەیەکی جدییە لە جیھاندا، پێویستە یەکگرتوو بین بۆ رووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی".
رۆژی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە هێرش کرایە سەر تاوەری بازرگانی و بارەگای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ناوچەی منهاتن لە شاری نیویۆڕک کە لە ئەنجامدا نزیکەی سێ هەزار کەس بوونە قوربانی.