Sarmand Hameed
31 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی: "هيوادارم ساڵى نوێ ساڵی خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه و قه‌يرانه‌كاندا و كۆتاييهاتنى په‌تا و ناخۆشى بێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، به ئومێد و گهشبينييهوه له ژيان و ساڵێكى تازه و داهاتوو ده‌ڕوانن.
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٢، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "ساڵى تازه‌ى زايينى له ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه ئه‌منييه‌كان، گه‌نجان و له كوردستانييانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له گه‌لانى عيراق و له جيهان پيرۆز ده‌كه‌م".
نێچیرڤان بارزانی هيوای خواستووە ساڵی نوێ ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه و قه‌يرانه‌كاندا و كۆتاييهاتنى په‌تا و ناخۆشى بێت. ئومێد، ئاسووده‌يى، سهقامگيریى و پێشكه‌وتن بۆ مرۆڤايهتیى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە:
"ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جيهاندا به هۆى په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانييه‌وه، دوو ساڵى سه‌ختمان به‌ڕێكرد. له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام بووين، رووداو و به‌سه‌رهاتى دڵته‌زێنى كۆچ و كاريگه‌ريى خراپى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لافاومان بينى. هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و هه‌موو ئه‌وانه‌م كه ئازيزانيان له ده‌ست دا و به ڕێزه‌وه ياديان دهكهينهوه. سوپاسى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رگه‌ى قه‌يران و كێشه‌كانيان گرتووه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "تێبه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان، پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان، كار و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى له هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت".
نێچیرڤان بارزانی باسی لە پێشهاتەکانی رەوشی عێراق کردووە و رایگەیاندووە "به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى رابردوو، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه، تێگه‌يشتنى واقیعى و ئيراده‌ى جددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، يهكترقبووڵكردن و هاوبه‌شيى راسته‌قينه‌ى هه‌مووان له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست پێويسته، كه متمانه و ئارامى و سه‌قامگيرى بگێڕێته‌وه و به ژيان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هه‌مووان له ئێستا و داهاتووى خۆيان دڵنيا بن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى هاوپه‌يمانیی و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و دۆستان کردووە كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا پشتگيریى و هاوكاريي هەرێمی کوردستانیان كردووە.
نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەدان بە پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "چه‌مک و به‌هاى هاوبه‌ش كۆمانده‌كاته‌وه و پێكه‌وه ده‌بين. وه‌ک هه‌ميشه ئاماده‌ى ئه‌رک و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شين و وه‌ک ئه‌ندامێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی و فاكته‌رى ئارامى و سهقامگيریى له عێراق و ناوچه‌كه ده‌مێنينه‌وه، هه‌رێمى كوردستانيش سهرزهمينى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌بێت".
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە:
"به ئومێد و گهشبينييهوه له ژيان و ساڵێكى تازه و داهاتوو دهڕوانين و ساڵى نوێ له هه‌مووان پيرۆز بێت".