Zana Natık Kerem
29 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی دەوڵەتی یاسا لە عێراق، نوری مالیكی داوای لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی كرد كە هەوڵەكانی بەخێرایی بە ئامانجی دابینكردنی چارەسەری دژبە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) و پاراستنی گیانی تیمەكانی پزیشكیی بخاتەگەڕ.
نوری مالیكی رایگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق وا دەخوازێت كە حكوومەت و لایەنە پەیوەندارەكان گرنگی زیاتر بەو پرسە بدەن".
سەركردەی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیكی داوایشی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی كردووە كە هەوڵەكانی بەخێرایی بە ئامانجی دابینكردنی چارەسەری دژبە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی گیانی تیمەكانی پزیشكیی بخاتەگەڕ، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە مەترسیی ئەو ڤایرۆسە دوور بکەونەەوە.
دوێنێ یەكشەممە وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی رایگەیاندبوو كە هەوڵەكانیان بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری دژبە ڤایرۆسی كۆرۆنا خستووەتەگەڕ.
بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 45 هەزار و 402 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 756 كەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 122ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.