Heman Hussein Yaseen
29 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2020
ھەولێر - AA
کەمێک پێش ئێستا شاندی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی رێکخەری گشتیی، عومەر سەید عەلی گەیشتە شاری هەولێر و سەردانی مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کرد و ئێستا هەردوو لا لە کۆبوونەوەن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له ئاستی كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان و مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌مڕۆ شاندی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە گەیشتە هه‌ولێر و سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی کرد و بڕیاریشە دواتره شاندهکە سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان بکات.
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، پاڤڵ تاڵەبانی سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، عەلی باپیر بکات.