Heman Hussein Yaseen
18 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2025
هەولێر -AA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین، پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق حەسەن توران کرد.
بارەگای بارزانی لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە کە مەسعود بارزانی و حەسەن توران بارودۆخی پارێزگای کەرکووکیان ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە هەماهەنگی زیاتری نێوان لایەنەکان کردەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە، لە دیدارێکدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بارودۆخی پارێزگای كەركووك ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر هەماهەنگی و نزیكیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای كەركووك كرایەوە، ئەویش لەپێناو قووڵتركردنەوەی پێكەوەژیان و سەقامگیریی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتووانی پارێزگای كەركووك.