Zana Natık Kerem
18 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2025
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، بەپێی چەند پەیامێک کە بەدەستیان گەیشتووە، ئیسرائیل بە نیازە ھێرش بکاتە سەر عێراق.
فوئاد حوسێن لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی ئەلعراقییە، باسی لە پرسە ھەنووکەیی و گرنگەکان کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ئەگەری ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارە شیعەکان لە عێراق، ئەوا گوتی: "چەند پەیامێکمان بەدەست گەیشتووە، لەوەی قەوارەی زایۆنی (ئیسرائیل ) بە نیازە زنجیرەیەک ھێرش بۆ سەر عێراق، ئەنجام دەدات".
ئاماژەی بەوەشدا کە ھەست بە نیگەرانی دەکەن لە ھەمبەر ئەگەری ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسین سەبارەت بە دۆخی سووریا، ئەوا باسی لەوە کرد کە لە عێراق کۆدەنگییەکی سیاسیی ھەیە، لەوەی نابێت دەست لە کاروباری ناوخۆیی نوێی سووریا وەربدرێت و گوتی: "ئەزموونی عێراق، کۆمەڵگایەکی عێراقی لە ململانێی تائیفی، ڕزگارکرد".