توركيا, جيهان, عێراق

مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

Heman Hussein Yaseen  | 17.07.2025 - نوێکردنەوە : 18.07.2025
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێڕاق، ئانڵ بۆرا ئینان و شاندی یاوەری کرد.

بارەگای بارزانی لەھەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا کە کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەولێر ئەرمان تۆپچو ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشھات و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.

لە بەشێکی ھەواڵەکەدا ھاتووە: "لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا".

ئاماژە بەوەشکراوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا تەوەرێکەی دیکەی دیدارەکە بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن