Zana Natık Kerem
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
نەینەوا ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند كە نۆ تیرۆریستی داعش لە شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا كوژراون.
لە راگەیەندراوێكدا گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، عەمید یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەكردووە كە هێزەكانی سەربە شانە هەڵوكانی هەواڵگریی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر تونێلێك لە ناوچەی سەحاجی باشووری رۆژئاوای شاری مووسڵ ئەنجامدا كە ژمارەیەك تیرۆریست تیادا خۆیان حەشاداربوو.
عەمید یەحیا رەسول باسی لەوەشكردووە كە ئۆپەراسیۆنەكە، بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوكەدا گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، عەمید یەحیا رەسول راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، نۆ تیرۆریستی داعش كوژراون و جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە هێزەكانیان لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.