Zana Natık Kerem
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند كە رێگە نادەن، خاكی عێراق لەلایەن هیچ وڵاتێكەوە داگیر بكرێت.
موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "رێگە نادەین، خاكی عێراق لەلایەن هیچ وڵاتێكی رۆژهەڵات یان رۆژئاواوە داگیر بكرێت".
موقتەدا سەدر ئەوەیشی نووسیووە "عێراق، دەوڵەتێكی بەهێز و خاوەن سەروەرییە".