Zana Natık Kerem
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لە عێراقییەکان کرد، چۆن بەڵێنی خۆیان لەبەردەم چاکسازیی و قوربانیاندان لە رێگای کاروانی ملیۆنی بردە سەر، بەھەمان شێوە ئەو کاروانە لە رێگای ھەڵبژاردنەکانەوە بەرەو گۆڕانکاریی تەواو بکەن.
مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "سوپاسی ھێزە ئەمنییەکان دەکەم کە پلانی پاراستنی گیان زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن-یان بەسەرکەوتوویی جێبەجێکردووە، ھەروەھا لەبەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە زیارەتکاران، سوپاسی دامەزراوە گشتیی و تایبەتەکان دەکەم".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەروەها پەیامێکی ئاراستەی عێراقییەکان کردووە و تیایدا نووسیوویەتی "چۆن بەڵێنی خۆتان لەبەردەم چاکسازیی و قوربانیاندان لە رێگای کاروانی ملیۆنی بردە سەر، بەھەمان شێوە ئەو کاروانە لە رێگای ھەڵبژاردنەکانەوە بەرەو گۆڕانکاریی تەواو بکەن".