عێراق

مستەفا کازمی سەرپەرشتی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق دەکات

- سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق کرد کە هێزە عێراقییەکان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری کەرکووک دەستیان پێکردووە.

Zana Natık Kerem  | 02.06.2020 - نوێکردنەوە : 03.06.2020
مستەفا کازمی سەرپەرشتی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق دەکات

Baghdad

بەغدا - AA

سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق کرد کە هێزە عێراقییەکان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری کەرکووک دەستیان پێکردووە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک کرد و لە میانیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق کردووە و دواتر ئەو یەکە سەربازییانەی بەسەرکردووەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەشداری دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی بەسەرکردنەوەی یەکە سەربازییەکاندا، مستەفا کازمی ئەوەی گوتووە "هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو، بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەسەرتاسەری وڵاتەکەمان پتەوتر بێت".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە کە سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی سەردانی یەکێک لە خێزانە نیشتەجێبووەکانی گوندی سەعیدی سەربە قەزای داقووق باشووری رۆژئاوای کەرکووک-ی کردووە بۆ ئەوەی لە رەوشی گوزەرانیان بکۆڵێتەوە و داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە کە هەوڵەکانیان زیاتر بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بخەنەگەڕ.

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی بە ئامانجی سەرپەشتیکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق گەیشتبووە پارێزگای کەرکووک.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن