عێراق

محەمەد شیاع سوودانی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری نەینەوای پەسەند کرد

پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبووری بە نامەیەک، دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەرکەکەی پێشکەش کرد و ھاوکات لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پەسندکرا.

Zana Natık Kerem  | 26.11.2023 - نوێکردنەوە : 27.11.2023
محەمەد شیاع سوودانی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری نەینەوای پەسەند کرد

Arbil

ھەولێر – AA

پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبووری بە نامەیەک، دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەرکەکەی پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سوودانی کرد.

نەجم جبووری لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا کە ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی کردووە، تیایدا ڕایگەیاندووە: "بەھۆی ئەوەی ڕێکارەکانی تایبەت بە ڕیشەکێشکردنی بەعس لەسەرم ھەڵنەگیراوە و لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر نەدراوە ، داوا لە بەڕێزتان دەکەم دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی پارێزگاری نەینەوا قبوڵ بکەن، ھەروەھا داوا لە بەڕێزتان دەکەم کەسێکی گونجاو بۆ ئەو پۆستە دەست نیشان بکەن".

ھاوکات بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبوری لە پۆستی پارێزگاری نەینەوای پەسەند کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın