Zana Natık Kerem
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2022
هەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژماره‌یه‌ك بزنسمانی عێراقی رایگەیاند کە حكوومه‌ت سوورە له‌سه‌ر نه‌هێشتنی رێكاره هه‌ڵه‌كان كه ده‌بنه هۆی رێگریكردن له گه‌شه‌سه‌ندنی کەرتی تایبەت و داوایشی كرد كه پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ سروشتی ئاڵنگارییە ئابووریی و پێداویستیه‌كان کە بەرەوڕوویی هاووڵاتییان دەبنەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ ژمارەیەک بزنسمان، وەبەرهێنەر و خاوەنی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت کۆبووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ره‌وشی ئابووریی نیشتمانیی، ئاسۆی كاری كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداریكردنی لە فراوانکردن و زیادكردنی ده‌رفه‌تی كار و گه‌شه‌پێدان، هەروەها گرنگترین ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەو کەرتە تاوتوێ کراوە.
باسی لەوەیش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە حكوومه‌ت سوورە له‌سه‌ر نه‌هێشتنی رێكاره هه‌ڵه‌كان كه ده‌بنه هۆی رێگریكردن له گه‌شه‌سه‌ندنی کەرتی تایبەت و داوایشی كردووە كه پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ سروشتی ئاڵنگارییە ئابووریی و پێداویستیه‌كان کە بەرەوڕوویی هاووڵاتییان دەبنەوە و گوتوویەتی: "بروام وایه ئاراسته‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌ت راست ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی نه‌بێت لە راستکردنەوەی ئابووریی ده‌وڵه‌ت و چاكسازیدا".
جه‌ختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە حكوومه‌ت پشتگیری لە کەرتی تایبەت دەکات، چونکە زۆر پشت بەو کەرتە ده‌به‌سترێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.