لەبارەی پێشهاتەکانی سلێمانی-یەوە دژەتیرۆر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لەبارەی رووداوەکانی ئەم چەند شەوەی رابردوو، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
As Sulaymaniyah
سلێمانی-AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لەبارەی رووداوەکانی ئەم چەند شەوەی رابردوو، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات كه ده‌زگاكه‌یان هێزی به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانه بۆ به‌رده‌م یاسا و تیایدا هاتووە "له هه‌ر شوێنێك تاوانباران خۆیان حه‌شار بده‌ن و بیانه‌وێت له لێپرسینه‌وه و سزادان هه‌ڵبێن، ئێمه راپێچی به‌رده‌م یاسایان ده‌كه‌ین".
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەوان خۆیان بەدوورگرتووە لە ململانێی سیاسیی و هاتووە "له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر خۆی به دوور گرتووه له ململانێ سیاسییه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و تاقم بۆ مه‌رامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژه تیرۆر به‌كار ده‌هێنن".
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هۆشداری دراوە بەو لایەنانەی کە چەواشەکاری لەناو خەڵکدا بڵاو دەکەنەوە و رایگەیاندووە "ئێمه رێگه به چه‌واشه‌كاریی له‌وجۆره ناده‌ین، لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پێ كردووه و هه‌ر كه‌س و تاقمێك تێوه‌گلابن، رووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه".
ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکە ژمارەیەک هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی نزیک بە هاوسەرۆکی لەکارخراوی یەکێتی، لاهور جەنگی داوا لە هاووڵاتییان دەکەن، بە چەکەوە بچنە بەردەم ماڵی ناوبراو بۆ پارێزگاریکردن لێی و رێگەگرتن لە دەستگیرکردنی لەکاتێکدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆدەرچووە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی-یەوە.