Zana Natık Kerem
24 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی پەلامارێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر گوندێک لە باکووری پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، شەش کەس کوژران و ھەشتی دیکەیش برینداربوون.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی دیالە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە شەوی رابردوو، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رێگای قەناسبەدەستەکانی و ئاراستەکردنی گوللە ھاوەنەوە، پەلاماری گوندی ئیسڵاح سەربە ناحیەی جەلەولا باکووری پارێزگای دیالەی داوە.
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیش دا کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، شەش کەس کوژراون و ھەشتی دیکەیش برینداربوون.