Bekir Aydoğan
02 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2022
هەولێر - AA
لە شاری هەولێر رێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی ئەو ٤٨ بەرپرسە تورکمانە رێکخرا کە لە دووی ئەیلوولی ١٩٩٦ لە لایەن سوپای عێراقەوە بەرەو بەغدا راپێچ کران و دواتر لەسێدارە دران.
رێوڕەسمەکە لە بارەگای لقی هەولێری بەرەی تورکمانی عێراقی بەڕێوەچوو و تیایدا وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعروف و ژمارەیەک بەرپرسانی تورکمان و خانەوادەی شەهیدەکان ئامادە بوون.
ئایدن مەعروف، وەبیری هێنایەوە کە لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦، هەرچەندە بەرەی تورکمانی عێراقی لایەنێک نەبووە لە ململانێ سیاسییەکانی ناوچەکەدا، بەڵام سوپای عێراق کاتێک هاتە ناو هەولێرەوە هەڵیکوتایە سەر بارەگاکانی بەرەی تورکمانی عێراقی. راشیگەیاند سوپای عێراق ٤٨ بەرپرسی تورکمانی لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا راپێچ کرد، ئەو کەسانە بەبێ ھیچ دادگایییەک لەسێدارە دران و شەھید کران.
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوە دا لە ٢٦ەمین ساڵیادی شەهیدانی تورکمان لێرەدا لەگەڵ خانەوادەکانیان کۆبوونەوەتەوە و گوتی: "ئێمە وەک بەرەی تورکمانی خۆمان بە خاوەنی ئەو شەھیدانە دەزانین و شەهیدان رەمزێکی گەورەن بۆ گەلەکەمان".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد، بهردهوام دهبن له بهرگریكردن له مافەکانی شههیدان و خانەوادەکانیان.