لە هەولێر ئامادەکاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکرێت
بەگوژمەی ٧٩٢ ملیۆن و ٢٧٢ ھەزار دینار، بەردی بناغەی دروستکردنی پڕۆژەی دوو پرد لەشاری ھەولێر دانرا.
Arbil
هەولێر - AA
لەچوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای ھەولێر و بهمهبهستی رووبهڕووبوونهوهی لافاو و كهمكردنهوهی زیان و مهترسییهكانی، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی پارێزگار ئومێد خۆشناو، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی دوو پرد لەنزیک مزگەوتی بیلال خەیلانی و نزیک شاری زیلان لەشاری ھەولێر به گوژمەی ٧٩٢ ملیۆن و ٢٧٢ ھەزار دینار دانرا کە ماوەی تەواوکردنیان ١٢٠ رۆژە.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری ھەولێر بڵاویكردهوه، لە رێوڕەسمەکەدا، پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو لەبارەی دروستکردنی ھەردوو پردەکە رایگەیاندووە: "دروستکردنی ئەم دوو پردە جگە لەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی لافاو، ئاسانکاریش دەبێت بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتییان، ھیوادارین بە گوێرەی ئەو پلانەی کە داڕێژراوە ھەردوو پڕۆژە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا بە کۆتا بێت".
ئومێد خۆشناو راشیگەیاندووە: "ئەمساڵ بۆ پێشگرتن لە دووبارە روونەدانەوەی لافاو چەندین رێکار و پڕۆژە لەسنووری پارێزگای ھەولێر دەستپێدەکرێت، کە لەم چەند رۆژەی داھاتوودا لە رێگای پیرمام و نزیک لەو شارانەی کە لەساڵی رابردوودا لافاویان تیاییدا روویدا، ھەروەھا لە بنەسڵاوە، ئەوە جگە لەوەی چەند شوێنێکی تر چەند بەرنامەیەکی دیکەمان ھەیەکە لەمنزیکانە دەستیان پێدەکرێت لەوانە کردنەوەی سەرەمەنھۆڵەکان لەناو شاری ھەولێر، بەدڵنیاییەوە ھەموو ئەو پڕۆژانەش ئامانج لێی کردنەوەی رێڕەوەکان و پێشگرتنە لەدووبارە روونەدانەوەی لافاو".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن