Zana Natık Kerem
02 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدەرەدان بۆ پێنج تیرۆریست بەتۆمەتی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە بەغدا، دەرکراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پێنج تیرۆریست بەتۆمەتی ئەوەی کە بەشدارییان کردووە لە تەقاندنەوەی بۆمبی چێنراو لە ناوچەی کازمییە باکووری بەغدا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرخ-ەوە، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.
راشیگەیاندووە کە سزاکە پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.