Zana Natık Kerem
12 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەرداگرتنی ٨٠٠ ھەزار لیتر نەوتی بەقاچاغبراودا راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە، بەغدا، بابل، بەسرە، نەجەف و ئەنبار دەستیان بەسەر ٢٥ تانکەردا گرتووە کە پڕکرابوون بە نەوتی قاچاغبراو.
هەروەها راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر شەش تانکی گەورەدا گیراوە کە پڕکرابوون لە نەوتی بەقاچاغبراو.
ھەروەھا باسی لەوە شکردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ژمارەیەک کەس بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی نەوت دەستگیرکراون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.