عێراق

لە بەغدا و بەسرە دژی زیادکردنی باجی گومرگ خۆپیشاندان کرا و دووکان و بازاڕەکان داخرا

- لە میانی ئەو خۆپیشاندانەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارەکانی بەغدا و بەسرە ئەنجامدران، داواکرا پێناسی نوێی گومرگ کە بەڕێژەی پێنج لەسەدا بۆ ٣٠ لە سەدا سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر سەرجەم کەلوپەلی ھاوردکراودا دیاریکراوە،‌ ھەڵبوەشێندراێتەوە.

Zana Natık Kerem  | 08.02.2026 - نوێکردنەوە : 09.02.2026
لە بەغدا و بەسرە دژی زیادکردنی باجی گومرگ خۆپیشاندان کرا و دووکان و بازاڕەکان داخرا

Arbil

ھەولێر ــ AA

کاسبکاران لە بەغدا و بەسڕە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بڕیاری حکوومەتی عێراق بۆ زیادکردنی باجی گومرگی کۆبوونەوە و دووکان و بازاڕیان داخست.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری ژمارە ٩٥٧ لە ساڵی ٢٠٢٥، پێناسی نوێی گومرگیی پەسەند کرد کە تیایدا بەڕیژەی پێنج بۆ ٣٠ لەسەدا باجی گومرگی بەسەر سەرجەم کەلوپەلی ھاوردەکراودا، سەپێندراوە.

ھاوکات بڕیارەکەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە، کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو بڕیارەی حکوومەتی عێراق، بەشیک لە بازاڕەکانی بەغدای پایتەخت داخران و ژمارەیەک لە دووکانداران گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان دژی بڕیارەکەش ئەنجامدرا.

بەھەمان شێوە بازاڕی عەشار لە ناوەڕاستی شاری بەسرە داخرا و دووکانداران خۆپیشاندانیان دژی بڕیارەکەش ئەنجامدا.

ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی بەسەر سەرجەم کەلوپەلی ھاوردەکراودا، زیانی زۆری بە بازرگانان گەیاندووە و داوایان کرد کە بڕیارەکە ھەڵوەشێتەوە.

ئەوەش لە کاتیکدایە ھەر ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا بڕیاری لەسەر دوو سکاڵا دەدات کە دژبە ‌ پێناسی نوێی گومرگی تۆمارکراون.

ئەوەی زاندراوە، سکاڵاکان لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد خەفاجی و مستەفا سەند تۆمارکراون و تیایدا داوایان لە دادگای باڵای فیدراڵی کردووە کە پێناسی نوێی گومرگی بە "نادەستووریی" بناسێنێت و فەرمانی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بۆ دەربکات.

ھاوکات دەستەی گشتی گومرگی عێراق داکۆکی لە بڕیارەکە کردووە و ڕایگەیاندەووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، داھاتی نانەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ‌ ١٣٧ ملیار دیناری تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم زیادبوونە بەھۆی پێناسە نوێیەکەوە تۆمارکراوە و جەختی لەوەشکردووتەوە کە پێناسە نوێیە گومرگییەکە، ئامانج لێی پاراستنی داھاتی نانەوتییەوەیە".

لە سەرەتای ئەم مانگەوە حکوومەتی عێراق بڕیاری دابوو کە گومرگی تۆمارکراو لەنێو سیستمی (ئەسیکۆدا) بە ڕێژەی ٢٥ لەسەدا کەم بکاتەوە، تاوەکو بازرگانان بتوانن کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانیان لە بەندەرەکان بگوازنەوە کە بە هۆی زیادکردنی پێناسی گومرگی لە بەندەرەکان گیریان خواردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın