Kemal Karadağ
30 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
ئەنقەرە- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)دا، دوو تیرۆریستی پەکەکە لە شاری سلێمانی باکووری عێراق لە چالاکی خران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆلو کەوتوون، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) زانیاری لەسەر ئەوە هەبووە کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە هەوڵیداوە کادری باڵای خۆی بنێرێتە باشووری چیای قەندیل و شاری سلێمانی.
رێکخراوەکە بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لە چیای ئاسۆس و دەورووبەری و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاودەستە ناوخۆییەکانی چەند خانەیەکی دروست کردووە.
دوای چاودێریکردنی وردی ئەو تیرۆرستانە و بۆ رێگریکردن لە تێکەڵبوونیان بە هاووڵاتییانی مەدەنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا و تیایدا هەریەکە لە ئادا ئیمرالی کە ناوی خوازراوی ماهیە ئاچک بووە و لە ساڵی ٢٠١٤وە چووەتە ناو رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لەگەڵ هاووڵاتی سووریا، ئەکین رۆژاڤا کە ناوی خوازراوی رۆها راجی بووە و لە ساڵی ٢٠١٥وە چووەتە ناو رێکخراوەکە لە قەزای شارباژێڕ سەربە سلێمانی لە چالاکی خران.