لێدوانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە دەریای ڕەش خرایه‌خوارەوە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "(خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانه‌كه) پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌براوه و به ئه‌نجام گه‌یشتووه. بانگەشەکان لەبارەی لاوازی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان دوورە لە ڕاستییەوە".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سه‌باره‌ت بەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە دەریای ڕەش له کۆنترۆڵ ده‌رچوو و دواتر خرایه‌خوارەوە، ڕاگەیاند: "پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌براوه و به ئه‌نجام گه‌یشتووه. بانگەشەکان لەبارەی لاوازی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان دوورە لە ڕاستییەوە".
پاش كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه که له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی ڕۆژه‌ڤ درایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی تێکه‌ڵ کردنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ سوپای سووریا، وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: "حکوومه‌تی سووریا به هه‌موو دامه‌زراوه و یه‌که‌کانیه‌وه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه دڵسۆزانه‌کانی بۆ بنیاتنانی سه‌قامگیریی و ئاسایش له وڵات‌دا. سه‌قامگیریی و ئاسایشی سووریا بۆ ئارامیی ناوچه‌که گرنگییه‌کی چاره‌نووسسازی هه‌یه. له‌و باره‌یه‌وه تورکیا پێداگره له به‌رده‌وامبوون له هاریكاریی نزیک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا و پشتگیری کردنی بنه‌مای 'یه‌ک ده‌وڵه‌ت، یه‌ک سوپا'. وه‌ک تورکیا هه‌ماهه‌نگییه پێویسته‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له نزیكه‌وه چاودێری پرۆسه‌که ده‌که‌ین".
سه‌باره‌ت بەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە دەریای ڕەش له کۆنترۆڵ ده‌رچوو و دواتر خرایه‌خوارەوە، وه‌زاره‌ته‌كه ڕاگەیاند: "پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌براوه و به ئه‌نجام گه‌یشتووه. بانگەشەکان لەبارەی لاوازی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان دوورە لە ڕاستییەوە".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: "وا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت كه ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی له ئاسمان پێكراو و تێكشكێندرا. بووه‌ته پارچه‌ی زۆر بچووك و به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراواندا بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌م دۆخه دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌یه‌كی یه‌ك پارچه یان ته‌واویی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا قورس ده‌كات".
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چالاکییه‌کانی گه‌ڕان و پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌کنیکی له‌لایه‌ن یه‌که په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه به وریاییه‌وه به‌رده‌وامن و، ڕایگه‌یاند: "گرنگه پشت به لێدوانه گوماناوییه‌کان و بانگه‌شه ناڕاسته‌كان نه‌به‌سترێت كه به‌ر له کۆتاییهاتنی پرۆسه‌کانی پشتڕاستکردنه‌وه ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که ده‌کرێن. هه‌ر حه‌وت ڕۆژه‌كه‌ی هه‌فته ٢٤ كاتژمێر كۆنترۆڵی كایه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌مان به سیستمێكی چین چین و یه‌كگرتوو كه ڕادار، ئاگاداری پێشوه‌خت، شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی و توخمه‌كانی ڕێگرتن ده‌گرێته‌وه، دابین ده‌كرێت".
