Heman Hussein Yaseen
30 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2023
هه‌ولێر- AA
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌م، جه‌ژنی كۆماری و یادی ١٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا، ڕێوڕه‌سمێكی ڕێكخست كه تیاییدا جگه له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی حزبی و حكوومی به‌شداربوون.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی، هه‌روه‌ها وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سیداد بارزانی، هاوكات ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر، په‌رله‌مانتار، كۆنسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان به‌شداربوون و له‌لایه‌ن كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر مه‌ولود یاقوت پێشوازییان لێ كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، مه‌ولود یاقوت گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، وێرای پیرۆزباییكردنی جه‌ژنی كۆماری و یادی ١٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی توركیا، جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق و هه‌رێم كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانییان لە بوارە جیاوازەکانەوە لە گەشەکردندان، لەوانەش په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان، وەبەرهێنان، خوێندن، تەندروستی و گەشتوگوزار.
مه‌ولود یاقوت ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه مانگی ئابی ئه‌مساڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هاكان فیدان سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێری كردبوو، دووپاتیشی كرده‌وه كه سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێم به گرنگ ده‌زانن و هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له گرنگیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه هاوبه‌شه‌كان كرده‌وه.
هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت، سه‌فین دزه‌یی پیرۆزبایی خۆیانی ئاراسته‌ی كۆماری توركیا كرد و هیوای په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی خواست و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌میشه هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ وڵاتانداوه.
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌كه‌دا، له رێگای شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، میوانان ڕاسته‌وخۆ بینه‌ری گوتاری سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوون.
دواتر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سیداد بارزانی و كۆنسوڵی توركیا مه‌ولود یاقوت كێكی ١٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا بڕدرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، تیمێكی هونه‌ر و میوزیك سروودی نیشتمانی‌یان چڕی و دواتر چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی هونه‌ری پێشكه‌شكرا و پاشان ئاماده‌بووان به‌شداری ئێواره خوانێكیان كرد و كۆتایی به ڕێوڕه‌سمه‌كه هات.