Zeynep Hilal Karyağdı Duran
12 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2023
ئیستانبوڵ-AA
له عێراق سێ ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی فه‌رمانگه‌ی ده‌روازه سنوورییهكانهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه هاووڵاتییانی بێ‌تاوان ده‌كه‌نه ئامانج، درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ده‌روازه‌ی سنووریی قائیم له‌نێوان عێراق و سووریا، زیاتر له سێ ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ر كه له‌ناو سندوقی سێودا شاردرابوونه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش ده‌ستگیركرا.