Zana Natık Kerem
28 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2020
بەغدا ــ AA
فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف رایگەیاند كە حاڵەتێكی حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی تۆماركردووە.
لەوبارەوە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی كردەوە كە فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە تاقیگەكانی تەندروستیی نەجەف، پكشنین بۆ 71 حاڵەتی گوماناوی ئەنجامدراوە.
باسی لەوەشكردووە كە لە ئەنجامی پشكنینەكاندا، دەركەوتووە كە یەك حاڵەتیان پۆزەتیڤ بووە و هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.
بەمەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە 303 كەس كە شەشیان گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو كەسانەش كە لە نەجەف دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە 269 كەس.