29 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2020
كەركووك ــ AA
فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك بڵاوی كردەوە كە 29 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، تۆماركردووە.
لە راگەیەندراوێكدا فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 29 كەسی دیكە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چوار كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە، هەزار و 120 كەس لەو ژمارەیەش 50 كەس گیانیان لەدەستداوە و 362 كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە لەنێو سەرجەم تووشبووەكاندا، رەوشی 708یان ناجێگرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی تەندروستیی دان.
ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 45 هەزار و 402 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 756 كەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 122ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.