Zana Natık Kerem
12 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2023
ھەولێر – AA
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆنگرەی عێراق بۆ ئاووھەوا لە بەسرە بەڕێوەبچێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی کردنەوەی کۆنگرەی عێراق بۆ ئاووھەوا، ھەروەھا کردنەوەی ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیجیی گەیشتووەتە شاری بەسرە.
راشیگەیاندووەە کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی وڵاتانی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن کە دوو رۆژ دەخایەنێت.
باسی لەوەیش کردووە کە لە میانی کۆنگرەدا، چۆنێتی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاووھەوا لەسەر عێراق تاوتوێ دەکرێت.
ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە محەمەد شیاع سوودانی، نەخۆشخانەی سەیاب و سایلۆی ئوم قەسر دەکاتەوە.