Zana Natık Kerem
12 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2023
ھەولێر – AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکراوە، ھەروەھا و دەست بەسەر سێ کیلۆگرام ماددەی کریستاڵدا گیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا لە ناوچەی کەڕادە ناوەڕاستی بەغدا، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کراوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ھەروەھا دەست بەسەر سێ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.