Hawkar Yaseen
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
بەهۆی شەپۆلێکی بەخوڕی باران بارین، لافاو لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی هەولێر دروست بووە و ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە و لە چەند رێگا و شەقامێکی سەرەکیی ناو شاریش ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە و شەقامەکان داخراون.
لە درەنگانێکی شەوی رابردووەوە، شەپۆلێکی بەخوڕی باران بارین پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش باران بارین تا چەند رۆژێکی دیکەش بەردەوام دەبێت، بەهۆی باران بارینی بەخوڕی ئەمشەو لە چەند ناوچە و گەڕەکێکی شاری هەولێر لافاو دروست بووە و لە چەند شەقام و رێگایەکی سەرەکی ناو شارەکەش ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە و شەقامەکان داخراون.
لافاوەکەوە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام چەند ماڵێک زیانیان پێگەیشتووە و ئاو چووەتە ناویانەوە.
پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی دانیشتووانی هەولێری کردووە رایگەیاند "له پێناو سهلامهتی خۆتان و گهیشتنی تیمهکانمان بۆ شوێنی پێویست، ئهوهی کاری زۆر گرنگی نهبێت هاتوچۆتان سنورداربکهن، بهشێک له شهقامه گشتییهکان هاتوچۆ تیایدا وهستاوه".
راشیگەیاندووە بهپێی پشبینییهکان بارینی بارانی به لێزمه بهردهوام دهبێت و داوای لە هاووڵاتییانی پارێزگاکە کردووە "بۆ ههر بابهتێکی پێویست، پهیوهندی به شارهوانی و بهرگریی شارستانیی و پۆلیس و نزیکترین فهرمانگهی خزمهتگوزاریی بکهن، تهواوی تیمهکان له ئامادهباشی و خزمهتدان".
بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریش دەوامی لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکە راگرت و رایگەیاند "بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابییان و مامۆستایان، بڕیارماندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ رۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکامان جگە لە حەوزی سۆران ئەنجام نەدرێن".
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێریش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات نزیکی ئەو شەقامانە نەبنەوە کە ئاو تیایاندا کۆبووەتەوە.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە هەندێک لە شەقامەکانی شار و دەورووبەری لافاو دروست بووە بۆیە تکایە هەوڵبدەن لەو شوێنانەی ئاو زۆر کۆبۆتەوە خۆتان بپارێزن و رێگای جێگرەوە بدۆزنەوە".