Zana Natık Kerem
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند كە دوو مووشەكی كاتیوشا لە ناوەڕاستی بەغدا كەوتوونەتەخوارەوە بەبێ ئەوەی زیانی گیانیی لێبکەوێتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "جارێكی دیكە تیرۆریستیان، هەوڵیاندا هاووڵاتییان لە ناوەڕاستی بەغدا بكەنە ئامانج دوای ئەوەی لە رۆژی 28ی ئەیلوولی رابردوودا، خێزانێكیان لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كردە ئامانج و بەهۆیەوە شەش ئەندامی خێزانەکە كە ئافرەت و منداڵ بوون بوون بە قوربانی".
بەپێی بەیاننامەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو مووشەكی كاتیوشا لە ناوچەی جیهاد رۆژئاوای بەغداوە ئاراستەی ناوچەی جادرییە ناوەڕاسی بەغدا، كراون.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە یەكێك لەو مووشەكانە لە پشت هوتێلی بابل و ئەوەی دیكە لە نزیك كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق كەوتوونەتەخوارەوە كە بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی سووتاوە.
باس لەوەشكراوە كە كەوتنەخوارەوەی دوو مووشەكەكە، زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.